ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆکى ئەنجومەن و پارێزگار لەبارەى پرۆژەکان کۆبوونەوە

27/5/2019 217 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و پارێزگارى سلێمانى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگى دوولایەنەیان تاووتوێ کرد.
رۆژى یەکشەممە 26/5/2019 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، سەردانى بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى کرد.
سەردانەکە تایبەت بوو بە تاووتوێ کردنى پرۆژە خزمەتگوزراییەکانى پارێزگاکە و جێبەجێ کردنى هەنگاوى زیاتر بۆ خزمەتکردنى هاووڵاتیان و بەدواداچوون بۆ کێشە گرفتەکانیان کە رۆژانە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و لیژنە پەیوەندیدارەکان کارى بۆ دەکەن، هەروەها هەماهەنگى زیاترى نێوان ئەنجومەن و پارێزگار و کارى هاوبەش و پشتیوانى دوولایەنە و پتەوکردنى پەیوەندییەکان، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى.

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure