ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرۆژەیەک بۆ پاراستنى خانووە کۆنەکانى سلێمانى دەخرێتەڕوو

22/5/2019 224 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى پارێزگا و زانکۆى سلێمانى تاووتوێى پرۆژەیەک بۆ پاراستنى شوێنەوارەکانى سلێمانى دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22/5/2019 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پێشوازى لە سەرۆکى زانکۆى سلێمانى و ژمارەیەک لە پسپۆرانى بوارى تەلارسازیى و ئەندازیارى زانکۆ کرد.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیەکى زانکۆى سلێمانى کرا، تایبەت بە پاراستن و هێشتنەوە و نۆژەنکردنەوەى خانووە کۆنەکانى سلێمانى کە بەشێکن لە مێژووى گرنگى کەلەپوریی و شوێنەوارى پایتەختى رۆشنبیری.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا، سوپاس و دەستخۆشى لەزانکۆ سلێمانى کرد کە بەبێ ئەوەى هیچ ئەرکێکى دارایى بخەنە ئەستۆى حکومەت ئەم پرۆژەیە جێبەجێ دەکەن.
پاشان بڕیاردرا لە داهاتوودا بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆ و پارێزگارى سلێمانى و ئامادەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆنفرانسێکى زانستى لەسەر بکرێت و دواتر راسپاردە و پێشنیازەکان بۆ جێبەجێ کردن ئامادە بکرێن.

 

 

3255202252019_2.jpg

4155202252019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure