ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کاراکردنى یاساکانى مافى بەکاربەر و کوالیتى کۆنترۆڵى خۆراک تاووتوێ کران

22/5/2019 94 جار خوێندراوەتەوە


ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پشتیوانى بۆ جێبەجێ کردنى ژمارەیەک راسپاردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لەرێگەى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنییەوە دەکات.
رۆژى سێشەممە 2019/5/21 ، بە سەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى ئەنجومەن له‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، کۆبوونەوەیەک له‌گه‌ڵ گروپى بەکاربردن و بەرهەمهێنانى بەرپرسیارانەى سەر بە تۆڕى گەشەپێدانى پێڕۆ (گەشەپێدانى بەردەوام) بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌ و میکانیزمێک بوو بۆ کاراکردنه‌وه‌ی یاساکانی مافەکانى بەکاربەر و به‌هێزکردنی ده‌زگاکانی چاودێری و دانانی ئامێری پشکنینی باش له‌سه‌ر خۆراک و ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان له‌رێگای کوالیتی کۆنترۆڵه‌وه‌.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پشتیوانى بۆ هەنگاوەکانى تۆڕەکە دووپاتکردەوە و بڕیاردرا کۆبونه‌وه‌کان بەرده‌وام بن تا ده‌رکردنی دوابریار و راسپارده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و ژیانی هاووڵاتیان به‌گشتی.
تۆڕى گەشەپێدانى پێڕۆ ، لە نزیکەى 30 رێکخراو پێکهاتووە و کار بۆ جێبەجێ کردنى ئەو 17 ئامانجە دەکەن کە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانى دایناوە داواى لەوڵاتانى جیهان کردووە تا ساڵى 2030 لە بوارەکانى ئابورى و کۆمەڵایەتى و تەندروستى و ژینگەیى و بوارەکانى ترى ژیاندا جێبەجێى بکەن تا گەشەکردنى وڵاتان بەردەوام بێت و کێشەى کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى کەم بێتەوە.

 

582682252019_2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure