ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

نوسینگەى فاو لە سلێمانى کرایەوە

15/5/2019 72 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15/5/2019، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوەى نوسینگەى فاو-ى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.
بەسەرپەرشتى بەڕێز د.سەرباخ ساڵح خانمى یەکەمى عیراق و ئامادەبوونى نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرى رێکخراو فاو لە عیراق و پارێزگارى سلێمانى، لە مەراسیمێکدا نوسینگەى رێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى کرایەوە.
کردنەوەى ئەم نوسینگەیە بۆ خزمەتکردن و گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ و خۆراکە لە پارێزگاى سلێمانى و هاوکات سود وەرگرتن لە ئامێر و تەکنەلۆژیاى نوێ و پێشکەوتوو لە بوارەکەدا، بە تایبەت کە پارێزگاى سلێمانى خاوەنى خاکى بەپیت و ئاوى زۆرە و دەتوانرێت لە بوارە جیاوازەکانى کشتوکاڵدا سودیان لێوەربگیرێت.

 

5923131552019_2.jpg

424131552019_3.jpg

1124131552019_4.jpg

1724131552019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure