ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پرۆژەی هەمواری یاسای پارێزگاكان تاوتوێ دەكات

15/5/2019 5 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگا‌و زانكۆی جیهان هەمواری یاسای پارێزگاكان تاوتوێ‌ دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ، 14/5/2019، بەسەرپەرشتی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكایەتیی ئەنجومەن و نوێنەرانی زانكۆی جیهان و ئەندامانی ئەنجومەن، كۆبوونەوەیەك لەسەر پرۆژەی هاوبەشی هەمواری یەكەمی یاسای پارێزگاكان ژمارە 3ی ساڵی 2009 بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، ئەندامانی ئەنجومەن تێبینی و پێشنیازەكانیان لەسەر بڕگە و مادەكانی یاساكە خستەڕوو، هەروەها لیژنەی یاسایی ئەنجومەن و بەشی یاسای زانكۆی جیهان راسپێردران كە گۆڕانكاری و تێبینییەكان بخەنەوە سەر پرۆژەكە تا لەداهاتوودا بۆ ڕاگەیاندنی پرۆژەكە ئامادە بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

334691552019_g2.jpg

414691552019_g3.jpg

494691552019_g4.jpg

554691552019_g5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure