ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی سیمپۆزمێك دەكات

11/5/2019 119 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی لەیەكەمین سیمپۆزمی تەندروستیی سلێمانیدا دەكات‌و بەهەنگاوێكی گرنگی لەقەڵەم دەدات بۆ پێشخستنی بواری زانست‌و تەندروستی لەكوردستاندا.
ڕۆژی شەممە 11-5-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەیەكەمین سیمپۆزمی تەندروستی سلێمانیدا كرد.
لەسیمپۆزمەكەدا باڵیۆزو كونسوڵی ئیتاڵیا لەعێراق‌و هەرێمی كوردستان ئامادەبوون‌و لەسەر پێشنیازی ئینستیتیوتی كەلەپوریی كورد لەئیتاڵیا، بەهاوبەشیی زانكۆی كۆمار بۆ زانست‌و تەكنەلۆژیاو نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدرا، لەبواری نەخۆشییەكانی (پێست‌و شێرپەنجە)‌و كاریگەرییەكانی خۆراك لەسەر ئەو نەخۆشانەی دووچاری ئەو دوو نەخۆشییە بوون.
هاوكات دوو دەزگای زانستیی پزیشكی ئیتاڵی‌و 8 پسپۆڕی بواری تەندروستیی ئەو وڵاتە بەشدار بوون‌و سیمپۆزمەكەش لەلایەن بەڕێز (جەمال حاجی عەلی) كەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانییەوە سپۆنسەر كراوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، سازدانی سمپۆزمەكەی بەهەنگاوێكی گرنگ لەقەڵەمدا بۆ پێشخستنی بواری زانست‌و تەندروستی لەهەرێمی كوردستان‌و پارێزگای سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

2956171152019_p2.jpg

3856171152019_p4.jpg

4556171152019_p5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure