ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

كێشەی شۆفێرانی مەرزی سەیرانبەن چارەسەر كرا

8/5/2019 54 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەن پێشوازیی لەنوێنەرانی شۆفێرەكانی مەرزی سەیرانبەن دەكات‌و دوای گفتوگۆ‌و راگۆڕینەوە، كێشەكەیان چارەسەر دەكرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 8-5-2019، بەسەرپەرشتیی بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی خزمەتگوزاریی و شارەوانییەكان و گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگا، بۆ كێشەی شۆفێرە بارهەڵگرەكانی مەرزی سەیرانبەن، میوانداریی بەڕێزان (قائیمقامی پێنجوێن، سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەی پارێزگا و بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمك و بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی و سەرۆكی سەندیكاكانی سلێمانی و گەرمك و ئەنجومەنی هێڵەكان)یان كرد.
لەدوای زیاتر لە 3 كاتژمێر كۆبوونەوە و گفتوگۆ، لەسەر خواست و رەزامەندیی و كۆدەنگی ئامادەبوان و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی كێشەكە چارەسەر كرا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

574718852019_d2.jpg

114818852019_d3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure