ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی رۆژی جیهانیی تالاسیمیا دەكات

8/5/2019 19 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا دەكات‌و خەڵات بەسەر ژمارەیەك تووشبواندا دابەش دەكات.
ڕۆژی چوارشەممە 8-5-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداریی لەمەراسیمێكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانیدا كرد، كە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی تالاسیمیاوە رێكخرابوو.
مەراسیمەكە بەدروشمی (ئێوە بەشێكن لە ژیانی ئێمە)، لە هۆڵی كۆمەڵەكە ساز كرا و چەند چالاكییەك پێشكەش كران، هەر لەمیانی مەراسیمەكەدا خەڵات بەسەر ژمارەیەك تووشبوانی تالاسیمیادا دابەشكرا.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دەستخۆشیی لەڕێكخەرانی یادەكە كرد‌و هیوای تەندروستی‌و سەلامەتیی بۆ تووشبوانی تالاسیمیا خواست، ئاماژەی بەوەش كرد، وەكو ئەنجومەن بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیانە، هاوكاری تووشبوانی تالاسیمیا‌و كەسوكاریان دەبن.
لەمەراسیمەكەدا ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتی‌و كەسوكاری تووشبوانی تالاسیمیا بەشدار بوون.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

582217852019_xx.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure