ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی یادی رۆژنامەگەریی كوردی دەكات

22/4/2019 146 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی ساڵیادی دامەزراندنی یەكەم رۆژنامەی كوردی دەكات‌و بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك كەسوكاری رۆژنامەنوسان.
ڕۆژی دووشەممە 22-4-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەهۆڵی یەڵماز گۆنای لەبینای ئەمنەسورەكە، بەشداریی مەراسیمێكی تایبەتی لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی كرد، كە بەبۆنەی یادی 121 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردییەوە رێكخرابوو.
لەمەراسیمەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشی بەكەسوكاری ژمارەیەك رۆژنامەنوس‌و ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنوسان كە ساڵی ڕابردوو كۆچی دواییان كردووە، پشتیوانیشی بۆ رۆژنامەنوسان‌و ئازادیی رادەبڕین‌و دیموكراسی لەپێناو بەرژەوەندیی كۆمەڵگەو خەڵك دووپاتكردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1912182242019_t2.jpg

3012182242019_t3.jpg

4212182242019_t4.jpg

4912182242019_t5.jpg

5812182242019_t6.jpg

613182242019_t7.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure