ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یادی رۆژنامەگەریی كوردی پیرۆز بێت

22/4/2019 66 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە‌و بەبۆنەی یادی 121 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەنوسان‌و میدیاكارانی كورد دەكەین.
لە 121 ساڵ لەمەوبەرەوە كە یەكەم رۆژنامەی كوردی لەشاری قاهیرەی پایتەحتی میسر لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانەكانەوە دەرچوو، خەباتی رزگاریخوازیی گەلی كورد كەوتە سەر رووپەڕی رۆژنامەكان‌و شانبەشانی شۆڕشە یەك لەدوا یەكەكان، خەباتی ئازادیخوازییش دەستیپێكردو تاوەكو ئەمڕۆ بەردەوامە.
لەم یادەدا وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی‌و پشتگیریی بۆ رۆژنامەنوسان‌و ئازادیی رادەربڕین‌و مافەكانیی میدیاكاران‌و دیموكراسی دووپات دەكەینەوە، لەپێناو پێشخستنی كۆمەڵگەو بەرژەوەندیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
22-4-2019

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure