ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

فیلمێك لەسەر ژیانی مەسیحییەكان لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت

22/4/2019 43 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی هەنگاری سەردانی هەرێم دەكات، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی فیلمێك لەبارەی ژیانی مەسیحییەكان لەهەرێمی كوردستان، سەرۆكی ئەنجومەنیش ئامادەیی پیشان دەدات بۆ هاوكاریكردنی.
رۆژی یەكشەممە 21-4-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەئامادەبونی بەڕێزان (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن‌و (ئامانج نەجیب) سەرۆكی فراكسیۆنی رافیدەین لەئەنجومەن، پێشوازیی لە (تێگڵاش مارك)ی دەرهێنەر كرد، كە بەیاوەریی نوێنەرایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەنگاریا، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە.
ئامانج لەسەردانەكەی ئە‌و دەرهێنەرە، كە لەسەر داوای (ئەزبەیی تریستەن) بریكاری وەزیری سەر بەدیوانی سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا هاتۆتە هەرێم، بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێكە لەسەر ژیانی ئەو مەسیحییانەی كە تووشی مەینەتی‌و ئازارچەشتن بوون.
شاندی میوان ئاماژەیان بەوەكرد، سەردانی كوردستان دەكەن بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر بارو ژیانی ئەو مەسیحیانەی كە لەكوردستان دەژین‌و چۆنێتیی پاراستنیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، هەر لەسەرەتای كارە توندوتیژییەكان كە بەرامبەریان كراوە لەسەرانسەری عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی روونكردنەوەی پێویستی پێدان سەبارەت بەژیانی مەسیحییەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی‌و بەڵێنیشیدا وەكو ئەنجومەن هاوكاربن بۆ راییكردنی كاروبارەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

267182242019_r2.jpg

327182242019_r3.jpg

417182242019_r4.jpg

497182242019_r5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure