ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

كەمپینی لەكوردستانەوە بۆ لوڕستان راگەیەندرا

17/4/2019 39 جار خوێندراوەتەوە

بەچاودێریی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەسەرپەرشتیی تۆڕی رێكخراوەكان، كەمپینی هاوكاریی بۆ لێقەوماوانی خۆرهەڵاتی كوردستان راگەیەندرا.
رۆژی چوارشەممە 17-4-2019، بەسەرپەرشتیی بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و بەئامادەبوونی بەڕێزان سكرتێر‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن‌و نوێنەرانی تۆڕی رێكخراوەكانی سلێمانی، كۆبونەوەیەك لەئەنجومەنی پارێزگا رێكخراو گفتوگۆ كرا لەبارەی راگەیاندنی كەمپینەكە‌و چۆنێتیی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان.
دواتر‌و لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كەمپینی هاوكاریی‌و مرۆڤ دۆستی (لەكوردستانەوە بۆ لوڕستان) لەلایەن بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنەوە راگەیەندرا‌و وتەیەكی پێشكەش كرد‌و ئاماژەی بەوەدا، هاوكاریكردنی لێقەوماوانی خۆرهەڵاتی كوردستان ئەركێكی نیشتمانییە، دەستخۆشیشی لەهەموو ئەو كەسانە كرد، كە بەشدار دەبن لەكەمپینەكەدا.
رونیشیكردەوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەگوێرەی دەسەڵاتەكانی، ئامادەی هەر جۆرە هاوكارییە لەپێناو خزمەتی گشتی‌و كاری مرۆیی‌و بەهاناوەچونی لێقەوماوان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

5457111742019_x1.jpg

258111742019_x2.jpg

958111742019_x3.jpg

1558111742019_x4.jpg

2358111742019_x5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure