ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

زەوی بەسەر بەشێك لەكەسوكاری شەهیداندا دابەش كرا

15/4/2019 108 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی لەمەراسیمی دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان‌و بریندارەكانی شەڕی دژ بەداعشدا كرد.
رۆژی دووشەممە 15-4-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەی مەراسیمێك بوو كە لەناحیەی بەكرەجۆ لەسەر داوای بەڕێز كاك (شێخ جەعفەر) فەرماندەی هێزەكانی حەفتا‌و بەهەماهەنگیی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان، گوژمەیەكی تر زەوی بەسەر خانەوادە‌و كەسوكاری سەربڵندی شەهیدانی شەڕی دژی داعش دابەش كرا.
لەمەراسیمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و حزبی‌و فەرماندە ئەمنییەكان‌و كەسوكاری شەهیدان ئامادەی بوون، ژمارەی زەوییەكان درا بەخانەوادەی شەهیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژەی بەوەكرد، شەهیدان بەخوێنی گەشی خۆیان پارێزگارییان لەشكۆی نەتەوەی كورد كردوە‌و بەهۆی گیانفیدایی ئەوانەوە ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی چەندین دەستكەوتە، بۆیە پێویستە سەری رێز‌و نەوازش بۆ گیانی پاكیان نەوی بكرێت‌و زۆرترین رێزیش لەخانەوادە سەربەرزەكانیان بگیرێت.
وتیشی: شەهیدان سەرقافڵەی دەستكەوتەكانن‌و پارێزەری حكومەت‌و ئازادیی‌و تاك بەتاكی كوردستانە بەناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكانیشەوە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ لەپێناو پێشكەشكردنی زۆرترین خزمەتگوزاریی بۆ بنەماڵەی تەواوی شەهیدان‌و هاوكاریكردنی برینداران.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1016111542019_g2.jpg

1816111542019_g3.jpg

1117111542019_g4.jpg

2917111542019_g5.jpg

518111542019_g6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure