ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەبەرژەوەندیی گەرمیان بڕیاریدا

14/4/2019 108 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەئیدارەی گەرمیان كۆبوەوە‌و لەمیانی كۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێكی دا لەبەرژەوەندیی دانیشتوانی سنورەكە.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە 14-4-2019، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتیی‌و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن، پەنجاو سێهەمین كۆبونەوەی لەقەزای كەلار ئەنجام دا.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا، كە كۆبونەوەیەكی نائاسایی بوو بەبۆنەی یادی سی‌و یەك ساڵەی تاوانی ئەنفالەوە لەگەرمیان رێكخرا، ئەنجومەنی پارێزگا بەكۆی دەنگ بڕیاریدا لەسەر داواكارییەكانی ئیدارەی گەرمیان‌و راپۆرتی ئەندامانی نوێنەری دەڤەری گەرمیان لەئەنجومەن، بۆ ئەوەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بكرێن بۆ جێبەجێكردن.
هەروەها لەكۆبونەوەكەدا، كە بەئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداریی سنوری گەرمیان بەڕێوەچوو، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا جەختی لەوە كردەوە، دەڤەری گەرمیان قوربانیی زۆری داوە‌و زیانی زۆری پێگەیەنراوە لەلایەن رژێمی بەعسەوە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ لەپێناو خزمەتكردنی كەسوكاری قوربانیان.
پێش كۆبونەوەكەش، ئەنجومەنی پارێزگا بەشداریی لەمەراسیمەكانی ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا كرد‌و لەنزیكەوە چاوی بەكەسوكاری قوربانیان كەوت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1737171442019_n1.jpg

2337171442019_n2.jpg

3137171442019_n3.jpg

3937171442019_n4.jpg

4837171442019_n5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure