ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی ساڵیادی ئەنفال دەكات

14/4/2019 99 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گەیشتە ئیدارەی گەرمیان بەمەبەستی بەشداریكردن لەسی‌و یەكەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا‌و بڕیاریشە كۆبونەوەیەكی نائاسایی لەگەرمیان بكات.
پێشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 14-4-2019، بەسەرپەرشتیی بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگری سەرۆك‌و سكرتێر‌و ئەندامانی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا، شاندی ئەنجومەن گەیشتە ئیدارەی گەرمیان.
سەرەتا ئەنجومەنی پارێزگا بەشداریی لەڕێوڕەسمی ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا كرد، بڕیاریشە بەشداریی لەچالاكییەكانی رێوڕەسمەكەدا بكات‌و دواتر كۆبونەوەیەكی نائاسایی لەهۆڵی ئیدارەی گەرمیان گرێ‌ بدات، بەمەبەستی پشتیوانیكردن لەكەسوكاری قوربانیان‌و هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی زیاتری سنوری گەرمیان.
كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لەئیدارەی گەرمیان، بەمەبەستی رێزلێنانە لەقوربانیانی تاوانی ئەنفال، كە سی‌و یەك ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعسی لەناوچوو، لەهەشت شاڵاوی دڕندانەدا، زیاتر لە 182 هەزار هاوڵاتیی كوردی ئەنفال كرد‌و زۆرینەی قوربانییەكانیش دانیشتووی سنوری گەرمیان بوون.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

133081442019_u2.jpg

203081442019_u3.jpg

273081442019_u4.jpg

353081442019_u5.jpg

413081442019_u6.jpg

35081442019_u7.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure