ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەئیدارەی گەرمیان كۆدەبێتەوە

11/4/2019 158 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەكو رێزلێنان لەقوربانیان‌و كەسوكارەكانیان، لەساڵیادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا، كۆبونەوەیەك لەئیدارەی گەرمیان ساز دەكات.
بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، كە ئاراستەی سكرتێری ئەنجومەن كراوە، داوا كراوە كاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 14-4-2019 سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەهۆڵی كۆبونەوەكانی ناو ئیدارەی گەرمیان ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی پەنجا‌و سێهەمین كۆبونەوەی ئەنجومەن.
لەنوسراوەكەدا هاتوە، كۆبونەوەكە نائاساییە‌و چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت كە بریتین لەمیوانداریكردنی بەرپرسانی ئیداریی‌و هونەریی سنورەكە، بڕیاردان لەسەر پێداویستییەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ بڕیاردان لەسەر پێشنیاری تەواوكردن‌و چاككردنی رێگای سەرەكیی نێوان كەلار‌و سلێمانی.
پەنجا‌و سێهەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هاوكات دەبێت لەگەڵ یادی 31 ساڵەی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال، كە ساڵی 1988 لەسەر دەستی هێزەكانی سەر بەڕژێمی بەعسی لەناوچوو، سنوری ئیدارەی گەرمیان تووشی زیانێكی گەورە بوو.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

4141171142019_y.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure