ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی فێستیڤاڵی زانكۆی جیهان دەكات

11/4/2019 121 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەپێنجەمین فێستیڤاڵی رۆژی زانكۆی جیهاندا دەكات‌و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت لەخزمەتكردنی زانستدا.
رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەشداریی لەپێنجەمین فێستیڤاڵی رۆژی زانكۆی جیهان - سلێمانیدا كرد.
لەمیانی فێستیڤاڵەكەدا چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون، كە لەپیشانگەی هونەریی‌و كولتوریی‌و دەستیی‌و كۆمەڵێك بابەتی هونەری پێكهاتبوون‌و لەلایەن خوێندكاران‌و بەهرەمەندان‌و ستافی ئیداریی زانكۆوە رێكخرابوون.
بێجگە لەسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەریەكە لەبەڕێزان د. ئومێد سەرۆكی زانكۆكەو هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی زانكۆكانی جیهان لەهەرێم‌و ژمارەیەكی زۆر لەئەكادیمییەكان‌و میوانان ئامادەی فێستیڤاڵەكە بون.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هیوای سەركەوتنی بۆ مامۆستا‌و خوێندكاران‌و ستافی ئیداریی زانكۆكە خواست لەپێناو خزمەتكردنی زانستدا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1536171142019_d1.jpg

2136171142019_d2.jpg

3236171142019_d3.jpg

3936171142019_d4.jpg

5336171142019_d5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure