ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی كۆنفرانسی دڵ دەكات

10/4/2019 73 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بەیاوەریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، بەشداری لەچوارەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی دڵدا كرد.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 10-4-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەیاوەریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنەكە، بەشدارییان لەچوارەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵدا كرد، كە لەشاری جوان بەڕێوەچوو.
لەمیانی كۆنفرانسەكەدا كە ماوەی سێ‌ رۆژ دەخایەنێت‌و چەندین توێژەر‌و پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ بەشداریی تێدا دەكەن‌و ژمارەیەك تەوەری زانستی‌و میتینگ لەخۆدەگرێت، گفتوگۆ دەكرێت سەبارەت بەهۆكارەكانی زیادبوونی نەخۆشییەكانی دڵ‌و چۆنێتیی چارەسەركردنی.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنفرانسەكە خواست‌و ئاماژەی بەگرنگیی سازدانی ئەو جۆرە كۆنفرانسە زانستییانە كرد، بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان‌و پارێزگای سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

75201042019_p2.jpg

145201042019_p3.jpg

205201042019_p4.jpg

255201042019_p5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure