ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

شاندێكی باڵای ئەنجومەن بەنداوی دوكان بەسەر دەكاتەوە

8/4/2019 133 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گەیشتە قەزای دوكان‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنورەكە‌و بەنداوی دوكان كۆبوەوە، دواتر لەنزیكەوە لەدۆخی بەنداوەكە‌و كاروبارەكانی كۆڵییەوە.

رۆژی دووشەممە 8-4-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەیاوەریی بەڕێزان سكرتێری ئەنجومەن‌و چەند ئەندامێكی فراكسیۆنە جیاوازەكان، گەیشتنە قەزای دوكان، بەمەبەستی لەنزیكبوونەوە ئاگاداربوون لەبارودۆخی سنورەكە‌و بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی بەنداوەكە‌و رێوشوێنی فەرمانگەكان.

شاندی ئەنجومەن لەگەڵ قائیمقامی قەزاكە‌و بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان‌و بەرپرسانی ئیداریی سنورەكە كۆبونەوە‌و لەمیانی كۆبونەوەكاندا جەخت كرایەوە لەسەر خستنەگەڕی هەموو تواناكان لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان‌و چارەسەركردنی هەر كێشە‌و كەموكوڕییەك.

بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەكرد، وەكو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەگوێرەی دەسەڵاتەكان هاوكار‌و پشتیوانی هەر هەنگاوێك دەبن كە لەپێناو خزمەتی گشتیدا بێت.

وتیشی: بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (د. بەشیر حەداد) پەیوەندیی پێوە كردون سەبارەت بەپرسی لافاوو زیانەكان‌و چارەسەركردنی كێشەكان، بۆیە وەكو ئەنجومەن رونكردنەوە پێویستیان لەسەر ئەو بابەتە وەرگرت‌و بەپێویستی دەزانن، كاری جدیی بكرێت بۆ دیاریكردنی سنوری بەنداوی دوكان‌و زێیەكە بەمەبەستی دووركەوتنەوە لەزیانەكانی كارەساتە سروشتییەكان.

دواتریش شاندی ئەنجومەنی پارێزگا سەردانی بەشەكانی بەنداوی دوكانیان كرد‌و لەنزیكەوە لەبەڕێوەچوونی كاروبارەكانیان كۆڵییەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

115210842019_f1.jpg

195210842019_f2.jpg

325210842019_f3.jpg

435210842019_f4.jpg

505210842019_f5.jpg

575210842019_f6.jpg

55310842019_f7.jpg

115310842019_f8.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure