ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن پێشوازی لەنوێنەرانی گردبونەوەیەك دەكات

4/4/2019 76 جار خوێندراوەتەوە

گردبونەوەیەك لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەن‌و پارێزگا بەڕێوەدەچێت‌و سەرۆكی ئەنجومەن پێشوازییان لێدەكات‌و یاداشتێكیان لێ‌ وەردەگرێت.
رۆژی پێنجشەممە 4-4-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەژمارەیەك خاوەن كارگەو كارمەندو كرێكار كرد، كە نوێنەرایەتیی گردبونەوەیەكیان دەكرد‌و یاداشتێكی داواكارییان پێشكەش بەسەرۆكی ئەنجومەن كرد، بەمەبەستی بەدواداچون‌و گەیاندنی بەلایەنە پەیوەندیدارەكان بەپێی یاساو رێنماییەكان، بۆ دۆزینەوەی بازاڕی پێویست بەمەبەستی ساخكردنەوەی بەرهەمەكانیان لەناو هەرێمدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا یاداشتەكەی لێ‌ وەرگرتن‌و بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكرێت‌و بەگوێرەی توانا‌و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن كاری لەسەر بكەن، نوێنەرانی گردبونەوەكەش سوپاسی ئەنجومەنی پارێزگایان كرد، كە بەدەم خەم‌و داواكاریی هاوڵاتیانەوەیە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

594519442019_u2.jpg

84619442019_u3.jpg

164619442019_u4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure