ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی كردنەوەی ناوچەی كولتوری دەكات

4/4/2019 84 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، بەشداری لەبەگەڕخستنی ناوچەی كولتوریی هەمەجۆر دەكەن.
رۆژی پێنجشەممە 4-4-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەیاوەریی لیژنەی رۆشنبیریی‌و هونەر‌و وەرزش‌و لاوانی ئەنجومەن، بەشدارییان لەڕێوڕەسمێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەنۆژەنكردنەوە‌و بەگەڕخستنی كارگەی كۆنی جگەرەی سلێمانی بۆ ناوچەیەكی كلتوریی هەمەجۆر‌و بەرفراوان.
ڕێوڕەسمی كردنەوەی پرۆژەكە بەچاودێریی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەسەرپەرشتیی بەڕێز وەزیری رۆشنبیری بەڕێوەچوو، كە بەپێی ڕێكەوتننامەیەكی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی‌و رێكخراوی كولتور‌و گەشەپێدانی بەردەوام سەرپەرشتیی دەكرێت.
لەمیانی ڕێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومی‌و كەسایەتی‌و رۆشنبیران ئامادەی بوون، چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر ساز كران.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هیوای سەركەوتنی بۆ پرۆژەكە خواست لەپێناو خزمەتكردنی پایتەختی رۆشنبیری‌و بوارەكانی ئەدەب‌و هونەر.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

313715442019_y3.jpg

 

23815442019_y2.jpg

123815442019_y4.jpg

213815442019_y5.jpg

313815442019_y6.jpg

393815442019_y7.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure