ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی ئامادەكارییەكان دەكات بۆ پێداچونەوە بەپرۆسەی پەروەردەدا

3/4/2019 110 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگا بەشداریی لەئامادەكارییەكاندا دەكات بۆ پێداچوونەوە بەپرۆسەی پەروەردە‌و چاكسازیی لەو كەرتەدا.
هەریەكە لەبەڕێزان (مەهدی مەحمود‌و ئیسماعیل عەلی) ئەندامانی لیژنەی پەروەردە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداری لەگفتوگۆی نێوان ئەكادیمییەكان‌و رێكخراوەكان‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بەئامانجی پێداچونەوەی ڕیشەیی بەپرۆسەی پەروەردەدا لەسەرجەم ڕوەكانەوە.
مەهدی مەحمود سكرتێری ئەنجومەن‌و ئەندامی لیژنەی پەروەردە‌و بەشداربوی كۆبونەوەكان ئاماژەی بەوەكرد، كۆبونەوە‌و گفتوگۆكان تایبەتن بەپێكهێنانی ڕێكخراوێكی ناحكومی لەمامۆستایانی رانكۆو پسپۆڕانی بواری پەروەردەو كەسانی ڕۆشنبیرو خەمخۆر بەو بوارە.
وتیشی: بڕیارە دوای پێكهێنانی هەیكەل‌و ئیدارەی ڕێكخراوەكەو دیاریكردنی شێوازی دنیابینیی‌و پرۆگرامی كاركردنی، سەردانی شارەكانی هەولێرو دهۆك بكرێت بەمەبەستی هەماهەنگی‌و پشتگیریی‌و دروستكردنی كۆدەنگی، دواتریش رێكخراوەكە پرۆژەیەكی تایبەت بەچاكسازی لەپرۆسەی پەروەردەدا پێشكەش بەوەزارەتی پەروەردە دەكات.
كۆبونەوەكان ماوەی چەند رۆژێكە لەپارێزگای سلێمانی بەردەوامییان هەیە‌و ژمارەیەكی زۆر لەئەكادیمی‌و پسپۆڕانی بواری پەروەردە‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەشدارن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

301415342019_r2.jpg

381415342019_r3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure