ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی میوانداریی بەڕێوەبەری رۆشنبیری دەكات

31/3/2019 52 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، میوانداریی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی دەكات‌و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكەن.
رۆژی یەكشەممە 31-3-2019، بەسەرپەرشتیی بەڕێز (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و بەئامادەبونی لیژنەی پلان‌و پرۆژەكانی ئەنجومەن، كۆبونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی‌و وەفدی یاوەری ئەنجامدرا.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لەبارەی كێشەی یاریگەی داخراوی قەزای سەیدسادق، دوای بیروڕا گۆڕینەوە‌و خستنەڕووی دید‌و بۆچوونەكان، تەئكید لەسەر ئەوە كرایەوە، هەوڵەكان بخرێنە گەڕ لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكە، بەشێوەیەك كە لەبەرژەوەندیی گشتیدا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

173483132019_o2.JPG

243483132019_o3.JPG

313483132019_o4.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure