ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

شاندێكی ئەنجومەن دەڤەری راپەڕین بەسەر دەكاتەوە

28/3/2019 81 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی دەڤەری راپەڕین دەكات، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێكی پەیوەست بەسنورەكە.
رۆژی پێنجشەممە 28-3-2019، شاندێكی ئەنجومەن بەسەرپەرشتیی بەڕێز (بەرزان شێخ محەمە) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و بەیاوەریی لیژنەی خزمەتگوزاریی شارەوانییەكان، گەیشتە ئیدارەی ڕاپەڕین‌و چەند شوێنێكی بەسەر كردەوە.
سەرەتا لەدەربەندی رانیە‌و بەئامادەبونی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی راپەڕین پێشوازی لەشاندەكە كراو گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەچوونی ئیش‌و كارەكان‌و بەتایبەت پرۆژەی دووسایدكردنی نزیكەی 13 كیلۆمەتر ڕێگای سەرەكیی قەڵادزی، دواتر لەدەروازەی شاری قەڵادزێ لەلایەن (بەكر بایز) قایمقامی پشدەرەوە پێشوازی لەشاندەكەی ئەنجومەن كرا‌و پێكەوە سەردانی چەند جێگایكیان كرد كە بەهۆی بارانبارین‌و بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان زیانیان پێگەیشتوە.
دواتر شاندەكە سەردانی گەڕەكی ڕاپەڕینی كرد‌و گوێبیستی كێشەو داواكارییەكانی هاوڵاتیان بوون، پەیمانی بەدواداچوونیان دا بەپێی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن، پاشان سەردانی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ‌ كرا، كە مەترسیی پیسبوونی لێدەكرێت بەهۆی لافاوو خاشاكەوە.
لەدوا وێستگەدا شاندەكەی ئەنجومەنی پارێزگا، سەردانی شارەوانیی قەڵادزێیان كرد‌و لەلایەن سەرۆكی شارەوانییەوە پێشوازییان لێكرا‌و لەمیانی كۆبونەوەیەكدا باسی كێشەی كۆمەڵێك هاوڵاتی كرا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

151212832019_w2.jpg

1251212832019_w3.jpg

2351212832019_w4.jpg

3851212832019_w5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure