ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پێشوازی لەوەفدێكی باڵای پەرلەمانی عێراق دەكات

17/3/2019 86 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەوەفدێكی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد‌و لەمیانی كۆبونەوەیەكدا چەند پرسێكیان تاوتوێ‌ كرد.
ڕۆژی یەكشەممە 17-3-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەئامادەبونی سكرتێری ئەنجومەن‌و سەرۆكی فراكسیۆنە جیاوازەكان، پێشوازیی لەوەفدێكی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، بەسەرۆكایەتیی بەڕێز (د. بەشیر حەداد) جێگری سەرۆكی پەرلەمان‌و ژمارەیەك لەپەلەمانتارانی كورد لەبەغدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بەگرنگییەوە رۆڵی پەرلەمانتارانی كوردی لەبەغدا هەڵسەنگاند، بۆ جێبەجێكردنی داواو داخوازییەكانی خەڵكی هەرێم‌و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی.
باسیشی لەجێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزیی كرد، بەئامانجی باشتر راییكردنی كاروباری هاوڵاتیان، دەستنیشانكردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانیشی لەبودجەی گشتیی عێراق بەگرنگ زانی، بۆ دوبارە دەستپێكردنەوەی پرۆژەكان‌و باشبوونی بژێویی خەڵك.
سەرۆكی ئەنجومەن داواشی لەنوێنەرانی كورد لەبەغدا كرد، هەوڵ بدرێت بۆ زیادكردنی بەشە سوتەمەنیی پارێزگای سلێمانی‌و دابینكردنی بەنزین بەنرخی عێراق، هەروەها رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش زیاتر بكرێت‌و بنەتۆو و پێداویستییەكانی تری كەرتی كشتوكاڵیان بۆ دابین بكرێت، لەگەڵ دانەوەی قەرزی ساڵانی رابردووی جوتیاران. هاوكات دروستكردنی بەنداوی گەورە لەسەر بودجەی فیدراڵی‌و بەنێودەوڵەتیكردنی خاڵە سنورییەكانی نێوان سلێمانی‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران، كە هێشتا كارەكانیان تەواو نەبووەو جێبەجێكردنی بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق‌و ئێران، چەند تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوون.
سەرۆكی ئەنجومەن داواشی كرد، بەدواداچوون بۆ گرانبوونی نرخی پەیوەندیی سیمكارتی فەرمانبەران بكرێت، كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لێدراوە، لەبەرامبەردا وەفدی میوان بەبایەخەوە داواكارییەكانیان وەرگرت‌و بەڵێنیاندا لەبەغدا كار بۆ جێبەجێكردنیان بكەن، پەیوەندییەكانی نێوان پەرلەمانی عێراق‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتیان بەردەوام بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1827131732019_n2.jpg

2927131732019_n3.jpg

3827131732019_n4.jpg

5227131732019_n5.jpg

228131732019_n6.jpg

1128131732019_n7.jpg

1828131732019_n8.jpg

2528131732019_n9.jpg

3128131732019_n10.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure