ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی سیمپۆزیۆمێك دەكات

14/3/2019 80 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی لەسیمپۆزیۆمێكدا كرد، كە بەبۆنەی رۆژی 8ی مارسەوە لەلایەن دوو زانكۆوە رێكخرابوو تایبەت بەپرسی ژنان.
رۆژی چوارشەممە 13-3-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، لەهۆتێل تایتانیك لەشاری سلێمانی، بەشداریی لەیەكەمین سیمپۆزیۆمی هاوبەشی سەنتەرەكانی جێندەر لەزانكۆكانی پۆلیتەكنیكی سلێمانی‌و جیهان كرد، كە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە رێكیان خستبوو.
لەمیانی سیۆمپۆزیۆمەكەدا، كە ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و ئیداریی‌و چالاكوانان‌و ئەكادیمییەكان‌و نوێنەری رێكخراوەكان ئامادەی بوون، چەندین تەوەری تایبەت بەپرسی ژنان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا لەبوارەكانی میدیا، ئابوری، یاسا‌و رامیاریدا.
سەرۆكی ئەنجومەن دەستخۆشیی لەئامادەكارانی سیمپۆزیۆمەكە كرد‌و هیوای خواست، هەموو هەوڵەكان بەگەڕ بخرێن، لەپێناو نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر رەگەزی مێینە‌و بەدیهێنانی دادپەروەریی‌و یەكسانی‌و ئاشتیی كۆمەڵایەتی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

4921181432019_p2.jpg

5521181432019_p3.jpg

422181432019_p4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure