ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یادی رۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز بێت

7/3/2019 98 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، بەبۆنەی رۆژی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەژنانی كوردستان دەكەین.
بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە، سڵاوو رێز بۆ ژنانی تەواوی كوردستان دەنێرین، كە هاوشانی پیاوان، بەشداربوون لەخەباتی نەتەوەیی‌و رزگاریی نیشتمانی‌و لەئەنجامی خەباتی ئەواندا، ئازادی بوە پشكی خەڵكی باشوری كوردستان.
لەم یادە پیرۆزەدا، سەری رێز‌و نەوازش بۆ خەباتی هەموو ئەو ژن‌و پیاوانە دادەنەوێنین، كە گیانی خۆیان كردە قوربانی بۆ بەدیهێنانی بەشێك لەئامانجەكانی گەلەكەمان، لەپێناو ژیانێكی باشتر‌و یەكسانی‌و دادپەروەری.
دووبارە بەرز پیرۆز بێت یادی 8ی مارس

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure