ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئه‌نجومه‌ن له‌پێشوازیی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی سه‌یدسادقدا

6/3/2019 27 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی له‌كۆمه‌ڵێك گه‌نجی قه‌زای سه‌یدسادق ده‌كات، كه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ڵێك داواكاریی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نیان كردبوو.
رۆژی سێشه‌ممه‌ 5-3-2019، به‌سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و ئاماده‌بونی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن‌و سه‌رۆكی فراكسیونه‌كان، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی قه‌زای سه‌یدسادق كرا، سه‌باره‌ت به‌كه‌مته‌رخه‌میی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌خزمه‌تگوزارییه‌‌كانی سنوره‌كه‌‌و نزیكبونه‌وه‌ له‌ساڵیادی خاپوركردن‌و كاولكاریی ناوچه‌كه‌، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نیان كردبوو.
دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد، ئه‌و پرۆژانه‌ی گرنگییان زۆرتره‌و به‌رژه‌وه‌ندیی زۆرترین هاوڵاتییان تێدایه‌، به‌دواداچونیان بۆ ده‌كرێت‌و زانیاریی ته‌واو كۆده‌كرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بۆ بدات به‌پێی توانا.
وتیشی: هاوڵاتیانی ئه‌و سنوره‌ شایه‌نی هه‌موو خزمه‌تگوزاریی‌و ژیانێكی شایسته‌ن، وه‌ پێویست بو‌و كه‌یسی ته‌ختكردن‌و كاولكاریی‌و زیانه‌ رۆحی‌و مادییه‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌ به‌جینۆساید بناسێنرایه‌، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش، له‌هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ خزمه‌تكردنیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

29589632019_ff.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure