ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئه‌نجومه‌ن به‌شداریی ساڵیادی راپه‌ڕین ده‌كات

6/3/2019 51 جار خوێندراوەتەوە


شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌شداریی یادی 28 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فا له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی راپه‌ڕین داده‌نێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ 5-3-2019، هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌ڕێزان (محه‌مه‌د ره‌سوڵ‌و سه‌مه‌د حاجی ئیبراهیم) ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن، به‌شداربوون له‌ساڵیادی راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991، كه‌ له‌سنوری راپه‌ڕین، كڵپه‌ی كرد‌و به‌رزگاركردنی زۆربه‌ی خاكی باشوری كوردستان كۆتایی هات له‌ده‌ستی رژێمی به‌عس‌و تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كان رزگاركردنی شاری كه‌ركوك بوو.
شانده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن، تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فای ئه‌نجومه‌نیان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی راپه‌ڕین دانا‌و سڵاوی ئه‌نجومه‌نیان گه‌یانده‌ خه‌ڵكی راپه‌ڕین‌و به‌شداربوانی مه‌راسیمه‌كه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، راپه‌ڕین سینبولی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌‌و پێویسته‌ له‌ساڵیادی ئه‌و رووداوه‌ مێژوویی‌و سه‌روه‌رییه‌دا، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ قوربانییه‌كان دابنه‌وێنرێت‌و هه‌موان به‌شداربن له‌سه‌رخستنی داخوازییه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستاندا.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی‌و كه‌سایه‌تی‌و هاوڵاتیان به‌شدار بوون.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

26569632019_ddd.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure