ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ دەستەی پرۆگرامەكانی خوێندن كۆدەبێتەوە

5/3/2019 32 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ دەستەی پرۆگرامەكانی خوێندن كۆدەبێتەوە‌و بەڵێن دەدات، بەگوێرەی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن هاوكاریان بێت.
رۆژی دوشەممە 4-3-2019، بەسەرپەرشتیی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەن‌و ئامادەبونی دەستەی سەرۆكایەتی‌و سەرۆكی فراكسیونەكان‌و لیژنەی پەروەردە، كۆبونەوەیەكی راوێژكاری لەگەڵ دەستەی ئەنجومەنی دانانی پرۆگرامەكانی خوێندن لەهەرێمی كوردستان ئەنجام درا، كە پێكهاتبوو لەنوێنەرایەتیی (ژمارەیەك لەمامۆستایانی زانكۆو پەروەردەیی).
لەمیانی كۆبونەوەكەدا، كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، دوای گفتوگۆیەكی كراوە، شاندی میوان داوایان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد، هاوكاریان بن لەسەرخستنی پرۆژەكەیاندا، لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەن بەڵێنی پشتیوانیی‌و هاوكاریكردنی پێ راگەیاندن، لەچوارچێوەی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەندا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

403012532019_dd.jpg

473012532019_ddd.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure