ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یادی راپەڕین‌و بەهار بەرز‌و پیرۆز بێت

4/3/2019 54 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، بەبۆنەی یادی راپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991ی گەلەكەمان، كە بڵێسەكەی لەدەڤەری راپەڕینی سەربەرزەوە چەخماخەی كرد، هەروەها نزیكبوونەوەی وەرزی بەهار‌و نەورۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لەتەواوی خەڵكی كوردستان‌و كوردستانیان دەكەین‌و خوازیارین، ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی یەكخستنی ناوماڵی كورد‌و ئارامیی زیاتر‌و بوژانەوەی هەرێمی كوردستان‌و كۆتاییهاتن بەهەموو قەیران‌و كێشەكان.
لەم یادەدا سەری رێز‌و نەوازش بۆ هەموو ئەو رۆڵە گیانفیدایانە نەوی دەكەین، كە بەخوێنی گەش‌و خەباتی نەپساوەیان، ئازادییان بۆ خەڵكی كوردستان بەدی هێنا‌و گەلی كوردستان لەباشور، بوونە خاوەنی قەوارە‌و ئیدارە‌و ئەزمونی نوێ‌.
هەر بەم بۆنەیەوە داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسییەكان‌و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین، دەست لەناو دەست‌و پێكەوە، هەنگاو بۆ ئاشتەوایی‌و یەكڕیزیی زیاتر بنێن، لەپێناو بەدیهێنانی ئایندەیەكی پڕ شكۆ‌و پێشخستنی ئەزموونەكەمان‌و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی كوردستان.
دووبارە یادی راپەڕین‌و بەهار لەهەموان پیرۆز دەكەین، هیوادارین ئاوەدانكردنەوە‌و خزمەتگوزاریی شایستە پێشكەشی هاوڵاتیان بكرێت، سەربەرزیی‌و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure