ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن‌و زانكۆی جیهان هەماهەنگی دەكەن

4/3/2019 26 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی یاسایی ئەنجومەن، سەردانی زانكۆی جیهان لەسلێمانی دەكات، بەمەبەستی هەماهەنگیكردن‌و ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزییەتی كارگێڕی.
رۆژی یەكشەممە 3-3-2019، لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی زانكۆی جیهانیان كرد‌و لەگەڵ سەرۆكی زانكۆو مامۆستایانی بەشی یاسای زانكۆی جیهان لەسلێمانی كۆبونەوە.
رەسوڵ عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەكرد، كۆبونەوەكەیان لەگەڵ بەشی یاسای زانكۆی جیهان، بۆ گفتوگۆكردن بوە لەبارەی ئامادەكردنی پرۆژەیەك بەناوی لامەركەزییەتی كارگێڕی.
وتیشی: بڕیارە لەداهاتوودا چەند كۆبونەوەیەكی دیكە لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدرێت‌و دوای ئامادەكردنی پرۆژەكەش، پێشكەش دەكرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

561115432019_t1.jpg

31215432019_t3.jpg

91215432019_t4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure