ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ كەرتی كارەبا كۆدەبێتەوە

27/2/2019 89 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەئامادەبونی دەستەی سەرۆكایەتی‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، لەگەڵ ستافی ئیداریی كەرتی كارەبای پارێزگاكە كۆدەبێتەوە‌و گفتوگۆ لەسەر باشكردنی وزەی كارەبا دەكەن.
رۆژی چوارشەممە 27-2-2019، بەسەرپەرشتیی بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەئامادەبونی هەریەكە لەبەڕێزان جێگری سەرۆك‌و سكرتێری ئەنجومەن‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن‌، وه‌ به‌به‌شداریی نوێنەری پارێزگارو بەڕێوەبەری گشتی‌و بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی‌و ستافێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە‌و بەرێوەبەرایەتی پلاندانان‌و ئەندازەو هۆبەی دیزاینی پارێزگا، كۆبونەوەیەك لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدرا، كە پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبای لەڕێگەی وزەی خۆر (سۆلار ئینێرجی) بۆ سلێمانی پێشنیاز كردووە.
سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەن بەگرنگییەوە لەبیرۆكەی پرۆژەكەی روانی‌و ئاماژەی بەوەدا، جیهان بەرەو ئەو جۆرە لەبەرهەمهێنانی وزە دەڕوات، بۆیە پشتیوانیی ئەنجومەنی بۆ بیرۆكەی پرۆژەكە دووپات كردەوە، بەو مەرجەی گرەنتی سەركەوتنی بكرێت.
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆی چڕوپڕ كرا لەبارەی پرۆژەكە، لەڕووی یاسایی‌و ئیداریی‌و پسپۆڕیی‌و تەكنیكی‌و دارایی‌و گرەنتی سەركەوتنییەوە، لەكۆتاییدا سەرۆكی ئەنجومەن داوای كرد، كۆمپانیاكە بەفەرمی پرۆژەكەی بداتە ئەنجومەنی پارێزگا، دواتر ئەنجومەن ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای دەكات، تا ئەوانیش پاڵپشت بەشارەزاو پسپۆڕانی بوارەكە تاوتوێی بكەن‌و ئەنجومەن لەئەنجامەكە ئاگادار بكەنەوە، بۆ ئەوەی كاری پێویست لەسەر راو سەرنج‌و پێشنیازەكان بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

251692722019_g2.jpg

301692722019_g3.jpg

371692722019_g4.jpg

461692722019_g5.jpg

561692722019_g6.jpg

51792722019_g7.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure