ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لیژنەی یاسایی لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ كۆدەبێتەوە

24/2/2019 63 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی یاسایی ئەنجومەن، لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ كۆدەبێتەوە، كە پرۆژەیەكیان پێشكەشی ئەنجومەن كردوە بۆ دیراسەكردن.
رۆژی یەكشەممە 24-2-2019، لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، میوانداریی بەشێك لەمامۆستایانی زانكۆی جیهان كرد‌و لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن كۆبونەوە‌و گفتوگۆیەكی تێروتەسەلیان كرد.
رەسوڵ عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەدا، مامۆستاكانی زانكۆ پرۆژەیەكیان پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگا كردو لەمیانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەكەوە كرا، وتیشی: بڕیار دراوە چەند كوبونەوەیەكی تر سەبارەت بەپرۆژەكە ئەنجام بدرێت، هەتا هەردولا پرۆژەیەكی باش گەڵاڵە بكەن‌و پێشەكەشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

467182422019_h2.jpg

537182422019_h3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure