ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئه‌نجومه‌ن پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری به‌شداربوانی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌كات

20/2/2019 90 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، پێشوازیی له‌ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری به‌شداربوانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت‌و په‌یوه‌ندیی كرد‌و گوێی له‌داواكارییه‌كانیان گرت.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 20-2-2019، به‌ڕێز (به‌رزان شێخ محه‌مه‌د) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌ئاماده‌بونی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، پێشوازیی له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كرد، كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تیی به‌شداربوانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كان، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نیان كردبوو.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌چوو، گوێ‌ له‌داواكارییه‌كانی نوێنه‌ره‌كان گیرا‌و یاداشتێكیان دایه‌ ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به‌نرخی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت‌و یه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌ڵێنیان به‌نوێنه‌ره‌كان داوه‌، هاوكارییان بكرێت‌و وه‌كو ئه‌نجومه‌ن به‌گوێره‌ی یاسا‌و رێساكان به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كه‌ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بكات.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

33992022019_f2.JPG

39992022019_f3.JPG

45992022019_f4.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure