ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لیژنەی پەروەردە لەڕەوشی پەروەردەی چەند ناوچەیەك دەكۆڵێتەوە

20/2/2019 97 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی پەروەردە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەری چەند پەروەردەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە‌و بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان دەكات.
رۆژی سێشەممە 19-2-2019، لیژنەی پەروەردە‌و كاروباری ئایینی، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەكانی پشدەر‌و رانیە‌و شارەزوور كۆبوەوە.
ئامانج لەكۆبوونەوەكە، بەدواداچوون بوو بۆ گرفت‌و كەموكورتییە پەروەردەییەكان‌و ڕەوشی پەروەردە لەو سنورانەدا، بەتایبەت گفتوگۆكردن لەبارەی نەبوونی بینای پێویست‌و میلاكات‌و ژینگە‌و هەندێك كێشەی دیكە، كە لەو پەروەردانەدا هەیە.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا‌و دوای گفتوگۆیەكی چڕ‌وپڕ، رێگاچارەی گونجاو دەستنیشان كرا‌و لیژنەی پەروەردە بڕیاریدا، لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردە‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، پێشنیاری چارەسەر‌و بوژانەوەی كەرتی پەروەردە پێشكەش بكات.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

562262022019_o2.jpg

12362022019_o3.jpg

82362022019_o4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure