ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لیژنەی تەندروستی لەگەڵ بەرپرسی سەنتەرێكی راوێژكاری كۆدەبێتەوە

18/2/2019 128 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی تەندروستی لەئەنجومەنی پارێزگا، لەگەڵ بەرپرسی سەنتەرێكی راوێژكاریی تەندروستی كۆدەبێتەوە‌و دەستخۆشی لەكار‌و ماندووبوونیان دەكات.
رۆژی یەكشەممە 17-2-2019، لیژنەی تەندروستی‌و ژینگەی ئەنجومەنی پارێزگا، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژكاریی (علی كەمال) كۆبوەوە، بەمەبەستی گوێگرتن لەڕاپۆرتی سەنتەرەكەیان‌و ئەو كێشە‌و كەموكوڕییانەی هەیانە.
هۆشیار ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەكە رایگەیاند، جێگای دەستخۆشییە ستافی سەنتەرەكە زۆر خەمخۆرانە كارەكانیان ڕادەپەڕێنن، بەڕێوەبەری سەنتەرەكە چەند داواكاریەكی خستوەتە بەردەم لیژنەكە، كە لەداهاتوودا لەڕێگەی بەڕێز پارێزگاری سلێمانییەوە هەوڵ بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان دەدەن، لەپێناو خزمەتكردنی زیاترە هاوڵاتیان‌و بواری تەندروستی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

2346181822019_f2.jpg

3046181822019_f3.jpg

3746181822019_f4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure