ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

هونەری هەڵوەرین

17/2/2019 71 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی لەكردنەوە‌و پرۆژەی هونەری (هەڵوەرین)دا دەكات‌و هیوای سەركەوتن بۆ ستافەكەی دەخوازێت.
رۆژی شەممە 16-2-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی لەرێوڕەسمی كردنەوەی پرۆژەی هونەری هەڵوەریندا كرد، كە پرۆژەیەكی هونەرییە‌و بەشێوازێكی نوێ‌ لەگەلەرییەكی كلتوریدا نمایش دەكرێت.
سەرۆكی ئەنجومەن، پرۆژەكەی بەهەنگاوێكی گرنگ وەسف كرد بۆ خزمەتكردنی هونەری كوردی‌و هیوای سەركەوتنی بۆ ستافی رێكخەری پرۆژەكە‌و هونەرمەندان خواست، ئامادەیی ئەنجومەنیشی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی هەر هەنگاوێك، كە خزمەت بەپێشخستنی بواری هونەر بكات.
پرۆژەی هونەری هەڵوەرین، پرۆژەیەكی كلتورییە بۆ ساڵی 2019، لەگەلەریی ئێستا - كارگەی كۆنی جگەرەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت‌و چەندین تابلۆی فۆتۆگرافی لەخۆ دەگرێت، ژمارەیەك هونەرمەندی شاری سلێمانی‌و كوردستان، بەشێوازی جۆراوجۆر بەشدارییان لەپرۆژەكەدا كردوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

3171722019_r2.jpg

10171722019_r3.jpg

16171722019_r4.jpg

22171722019_r5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure