ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لیژنەی پلان بەدواداچوون بۆ چەند كێشەیەك دەكات

11/2/2019 61 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی پلان‌و پرۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگا، بەدواداچون بۆ چەند كێشەیەك دەكات، بەمەبەستی چارەسەركردنیان‌و خزمەتكردنی هاوڵاتیان.
ڕۆژی یەكشەممە 10-2-2019، لیژنەی پلان‌و پرۆژەكان لەئەنجومەنی پارێزگا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبانی سلێمانیی كرد، بەمەبەستی بەدواداچون‌و پەلەكردن لەتەواوكردنی چەند پرۆژەیەكی گرنگ، وەكو (پرۆژەی دووسایدی نوێی هەڵەبجە - سەراو، پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شوقەو خانوەكانی هەردوو ناوچەی سیتەك‌و زڕگوێز).
یەكێكی دیكە لەگفتوگۆی نێوان لیژنەكەی ئەنجومەن‌و بەرپرسانی رێگاوبان، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی ئەو مەترسییانەی لەسەر پردەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دروست بوون، لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانی نەخۆشخانەی ٢٩١ قەرەوێڵەیی لەئیدارەی ڕاپەڕین.
جەختیشیان كردەوە لەسەر پەلەكردن لەچاككردنەوەی پردی (باناڵی) لەسنوری قەزای ماوەت، كە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی زریان ‌و لافاوەوە روخاوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure