ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ساڵیادی دامەزراندنی سەنتەری ژیانەوەی چارەسەری شێرپەنجە بەڕێوەچوو

9/2/2019 16 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەساڵیادی دامەزراندنی سەنتەری ژیانەوەی چارەسەری شێرپەنجەدا دەكات‌و ستایشی ئەرك‌و ماندووبوونی ستافەكە دەكات.
رۆژی پێنجشەممە 7-2-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەیاوەریی بەڕێز (هۆشیار ئیسماعیل) ئەندامی ئەنجومەن‌و بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتییەكان، بەشدارییان لەیادی دە ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری ژیانەوەی چارەسەری شێرپەنجەدا كرد.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەناوی ئەنجومەنەوە سوپاسی بەڕێوەبەر‌و پزیشك‌و كارمەند‌و خۆبەخشەكانی ئەو سەنتەرەی كرد‌و دەستخۆشیی لێكردن، كە شەوو رۆژ پێشمەرگە ئاسا سەرقاڵی گەڕانەوەی ژیان‌و تەندروستیی باشن بۆ نەخۆشەكان.
هیوای چاكبوونەوە‌و ژیانی ئاسودەشی بۆ سەرجەم نەخۆشەكان خواست، هەروەها سەرۆكی ئەنجومەن واژۆی لەسەر پشتیوانیی‌و هاوكاریی سەنتەرەكە كرد، لەسەر فایلی یاداشتەكانیان.
دەستخۆشیشی لەهەردوو لایەنی حكومیی‌و كەرتی تایبەت‌و سندوقی هاوكاریی چارەسەری شێرپەنجە‌و كەسایەتییەكانی شاری سلێمانی كرد، كە بەتەنگ تووشبوانەوەن‌و دەستی هاوكاریی درێژ دەكەن بۆ سەنتەرەكە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

52314922019_w2.jpg

142314922019_w3.jpg

202314922019_w4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure