ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سلێمانی هەنگاو بۆ دابینكردنی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەنێت

9/2/2019 65 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی وڵاتی كەنەدا سەردانی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات، بەمەبەستی ئەزمونكردنی دابینكردنی وزەی كارەبا لەڕێگای وزەی خۆرەوە لەسنوری شاری سلێمانیدا.
رۆژی چوارشەممە 6-2-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەئۆفیسی خۆی لەبینای ئەنجومەن، پێشوازیی لەشاندێكی كۆمپانیای (سانلد سولر) بۆ وزەی خۆر كرد، كە كۆمپانیایەكی كەنەداییەو بەیاوەریی خاتوو (شەم نادر) لەمەكتەبی شەهیدان، سەردانی ئەنجومەنیان كردبوو.
ئامانج لەسەردانی شاندە هۆڵەندییەكە بەمەبەستی دابینكردنی وزەی كارەبا بوو، لەڕێگەی تیشكی خۆرەوە بۆ سلێمانی، بەشێوەیەك كە كۆمپانیاكە ئامادەیی پیشاندا، لەدوو جێگای ناوەندی شاری سلێمانی، بەبێ‌ بەرامبەر پرۆژەكە تاقی بكاتەوە‌و ئەگەر سەركەوتوو بوو، دوای رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ شەقامە سەرەكییەكان‌و شوێنە گشتییەكان جێبەجێ‌ بكرێت.
سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەكرد، هەنگاوی یەكەمی پرۆژەكە پێویستە لەئەنجومەن‌و بەئامادەبونی كۆمپانیاكە گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت‌و كاری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی بەسوودی گشتی بشكێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

492014922019_rr.jpg

562014922019_rrr.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure