ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی كۆنفرانسێكی زانستی دەكات

7/2/2019 25 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەكۆنفرانسێكی زانستیدا كرد، كە ئامانج لێی پەرەپێدانی توانا زانستییەكانی بەهرەداران بوو.
رۆژی چوارشەممە 6-2-2019، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەیاوەریی بەڕێز (نیاز ئەحمەد سەید حەمەلاو) سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لەئەنجومەنی پارێزگا، بەشدارییان كرد لەیەكەمین كۆنفرانسی زانستیی كۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران كە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
كۆنفرانسەكە بەدروشمی (بەرەو دەرخستن‌و پەرەپێدانی توانا زانستییەكانی خوێندكارانی بەهرەداران) بەڕێوەچوو، كە ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومی‌و پەرلەمانتار‌و پسپۆڕانی پەروەردەیی ئامادەی بوون.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ستایشی مامۆستایان‌و خوێندكارانی كرد‌و دەستخۆشیی لێكردن، بۆ توانا‌و بەهرەكانیان‌و ئاماژەی بەوەكرد، كۆنفرانسەكە سەركەوتوو بوە‌و وەكو ئەنجومەن بەڵێن دەدەن، ئامادە بن بۆ هەموو پشتیوانیی ‌و هەماهەنگییەك، بەئامانجی پێشخستنی بواری زانست‌و خزمەتی گشتی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

242817722019_r.jpg

312817722019_rrr.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure