ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكایەتیی ئەنجومەن لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكان كۆدەبێتەوە

5/2/2019 36 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكانی ئەنجومەن كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی رێكخستنی باشتری كاری لیژنەكان‌و خزمەتكردنی هاوڵاتیان.
ڕۆژی سێشەممە 5-2-2019، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەسەرپەرشتیی بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، لەگەڵ سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن كۆبوەوە.
سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەن پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لەئەندامە نوێیەكان كرد، ئاماژەشی بەڕێكخستنی باشتری كاری لیژنەكان‌و ڕێنماییە یاسایی‌و ئیدارییەكان كرد، لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان.
لەكۆبونەوەكەدا بەڵێنی بەردەوامیدان بەكارو بەدواداچونەكان‌و چاودێریكردنی دامودەزگاكانی حكومەت لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا درا، دواتر سەرۆكی لیژنەكان سەرنج‌و تێبینییەكانیان خستەڕوو، لەبارەی بەڕێوەچونی كارەكانیان‌و هەوڵی چارەسەركردنی كێشە‌و گرفتەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

253410522019_o1.jpg

323410522019_o2.jpg

413410522019_o3.jpg

483410522019_o4.jpg

563410522019_o5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure