ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداریی له‌كردنه‌وه‌ی په‌خشی كه‌ناڵێكی ئه‌كادیمیدا ده‌كات

1/2/2019 57 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌شداریی له‌مه‌راسیمێكدا كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی په‌خشی ئه‌زموونیی كه‌ناڵێكی ئه‌كادیمی رێكخرابوو.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 31-1-2019، به‌ڕێز (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئاماده‌ی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی په‌خشی ئه‌زموونیی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (SPU) بوو، كه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ناڵه‌كه‌ ئه‌كادیمییه‌‌و په‌خشی به‌شێوه‌ی (HD) ده‌بێت‌و سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین به‌رپرسی حكومیی‌و په‌رله‌مانتار‌و پسپۆڕ‌و ئه‌كادیمی ئاماده‌ بوون، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ خواست، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌خزمه‌ت به‌ره‌وپێشبردنی بواری زانستدا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

531621122019_e2.jpg

521721122019_e3.jpg

431821122019_e4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure