ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ بەرپرسانی بەرگریی شارستانی كۆدەبێتەوە

30/1/2019 116 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش لەگەڵ بەرپرسانی بەرگریی شارستانی كۆدەبێتەوە‌و چەند پرسێكی پەیوەست بەسەلامەتیی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی تاوتوێ‌ دەكات.
ڕۆژی چوارشەمە 30-1-2019، لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەهۆڵی كۆبونەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، بەئامادەبونی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی‌و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سەیدسادق كۆبوەوە.
بەرزان حامد سەرۆكی لیژنەكە ئاماژەی بەوەكرد، ئامانج لەكۆبونەوەكە، گوێگرتن بوە لەڕونكردنەوەكانی بەرپرسانی بەرگریی شارستانی، سەبارەت بەسوتانی (مینی پاس)ێك لەگوندی كانی پانكە‌و چەند پرسێكی تری پەیوەست بەسەلامەتیی هاوڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

4027193012019_rr.jpg

4627193012019_rrr.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure