ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداری ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌یه‌كی كه‌له‌پووری ده‌بێت

28/1/2019 62 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، به‌شداریی رێوڕه‌سمێكی كرد، كه‌ تێیدا پرۆژه‌ی تۆڕی كه‌له‌پووری كه‌لتووریی زانكۆیه‌كی كوردستان‌و چه‌ند زانكۆیه‌كی به‌ریتانی ده‌ستی پێكرد.
رۆژی دوشه‌ممه‌ 28-1-2019، به‌ڕێز (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكیی سلێمانی، به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی (تۆڕی كه‌له‌پووری كه‌لتووری) بوو، كه‌ له‌ژێر چاودێریی به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا‌و به‌هاوبه‌شیی دوو زانكۆی به‌ریتانی‌و به‌فه‌ندی تۆڕی نه‌هره‌ینی زانكۆی (UCL)ی به‌ریتانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌میوانانی بیانی‌و به‌رپرسانی حكومی‌و پسپۆڕان‌و ئه‌كادیمییه‌كان‌و مامۆستایانی زانكۆ به‌شدار بوون.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

3545172812019_e2.jpg

3946172812019_e3.jpg

148172812019_e6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure