ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئیداری كۆدەبێتەوە

12/1/2019 48 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ قائیمقامی قەزای دوكان‌و هەردوو بەڕێوەبەری ناحیەكانی خدران‌و بنگرد كۆبوەوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی پەیوەست بەدوو ناحیەكە.
رۆژی چوارشەممە 9-1-2019، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڕێز (بەرزان محەمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و بەبەشداریی بەڕێز (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای دوكان‌و بەڕێوەبەرانی ناحیەكانی خدران‌و بنگرد كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی دوو راپرسی، كە لەهەردوو ناحیەكە بەڕێوەچوون، سەبارەت بەجیاكردنەوەیان لەئیدارەی راپەڕین‌و لكاندانیان لەڕووی ئیدارییەوە بەقەزای دوكانەوە، دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل بڕیاردرا، پرسەكە بخرێتە ناو ئەجێندای كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگاوە، هەتا بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

2223181212019_w2.jpg

2723181212019_w3.jpg

3423181212019_w4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure