ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پەیامی سەرۆكی ئەنجومەن بەبۆنەی ساڵی نوێوە

31/12/2018 38 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ساڵی 2018‌و هاتنی ساڵی نوێوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كوردستانیان كرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزبایینامەكەیە:
پیرۆزبایی ساڵی نوێی 2019
لەكاتی ماڵئاوایی ساڵی 2018‌و بەخێرهاتنی ساڵی 2019دا، بەناوی سەرۆك‌و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە، جوانترین پیرۆزبایی‌و چەپكەگوڵی خۆشەویستی بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان‌و سەرجەم كوردان‌و كوردستانیان پێشكەش دەكەین، بەتایبەتی هاوڵاتیانی پارێزگاكانی (سلێمانی‌و هەڵەبجە)‌و ئیدارەكانی (راپەڕین‌و گەرمیان).
هیوادارین ساڵی نوێ‌ سەركردایەتی كورد بەبیركردنەوەیەكی ژیرانەتر هەڵمەتی كۆتاییهێنانی قەیرانەكانی سیاسی‌و دارایی‌و ئیداری بەپەلە دەست پێبكات لەهەرێمی كوردستان، وە بەو هیوایەی حكومەتی نوێ‌ هەرچی زووە پێكبێت‌و پلانی نوێی باشكردنی ژیان‌و گوزەرانی هاوڵاتیان دەست پێبكات‌و لامەركەزیەت گرنگی پێبدات، لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پێویست بەهاوڵاتیان‌و بەرقەراركردنی ئارامی‌و ئاوەدانی، دووبارە پیرۆز بێت، لەگەڵ رێزدا.

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure