ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ساڵی نوێ‌ پیرۆز بێت

27/12/2018 118 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پیرۆزبایی لەخەڵكی پارێزگای سلێمانی دەكات‌و هیوای پشوویەكی پڕ لەئارامی بۆ هەموان دەخوازێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزبایینامەكەیە:
بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ساڵی 2018‌و سەری ساڵی نوێوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەدایك‌و خانەوادەی شەهیدانی سەربەرز‌و تەواوی خەڵكی بەشەرەف‌و دڵسۆزی پارێزگای سلێمانی‌و هەرێمی كوردستان دەكەین.
هیوادارین هەموو لایەك پشوویەكی خۆش بەڕێ‌ بكەن، خوازیاریشین ساڵی نوێ‌ ساڵی بەدیهاتنی داخوازایی‌و خەونەكانی گەلەكەمان بێت‌و ببێتە ساڵێكی پڕ لەئارامی بۆ هەموو لایەك، 2019 بكرێتە ساڵی هەستانەوە‌و چارەسەركردنی كێشەكان‌و كۆتاییهاتنی قەیرانەكان.
جارێكی تر پیرۆزبایی لەهەموو لایەك دەكەین.

برزان محمد صالح

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

2681727122018_ss.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure