ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پیرۆزبایی

25/12/2018 59 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لەبرا مەسیحییەكان دەكات‌و هیوا دەخوازێت، ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی یەكڕیزیی‌و برایەتیی نێوان پێكهاتەكان‌و ئارامی.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزەرتی مەسیح، پیرۆزباییەكی گەرم لەبرا مەسیحییەكانمان دەكەین‌و خوازیارین بۆنەیەكی خۆش‌و پڕ لەئارامی بەڕێ بكەن.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی یەكڕیزیی‌و برایەتیی نێوان لایەن‌و پێكهاتەكانی كوردستان‌و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ بەدەستهێنانی داخوازییە رەواكانی گەلەكەمان.
دووبارە پیرۆز بێت

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure